ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، زیاتر له ٦٢٠ پزیشكی بسپۆڕی منداڵان له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری ڕاگرتنی توندووتیژییه‌كانی حكوومه‌ت دژبه منداڵان بوون و سه‌باره‌ت به هه‌ڵسووكه‌وتی ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كان هۆشداریان دایه ڕژیم.
واژۆكا‌رانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه خوازیاری ڕاگرتنی توندووتیژیی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ منداڵان و مێرمنداڵان بوون و هه‌ر جۆره هه‌ڵسووكه‌وتێكی له‌و شێوه‌یان به ئه‌شكه‌نجه‌ی منداڵان ناوبرد و خوازیاری ڕاگرتنی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و شێوه هه‌لسووكه‌وتانه بوون. پزیشكانی به‌شدار ڕایانگه‌یاند منداڵان و مێرمنداڵان داهووتی وڵاتێكن و ته‌نیا ڕژیمه دیكتاتۆره‌كانن كه هیچ بایه‌خێك به داهوو ناده‌ن و له وه‌همێكدا ده‌ژین و پێیان وایه تا ساڵی سه‌ر له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ده‌مێننه‌وه، نازانن كه ڕووخانیان له‌و شته كه بیری لێوه ده‌كه‌ن زۆر نزیكتره.