کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

به‌یانییه‌ی ٤٠ یاساناس له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٤٠ یاساناسی ئێرانی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای جه‌خت كرانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كه‌ خه‌ڵكی ئێران چیتر كۆماری ئیسلامیان ناوێت، داوایان له‌ پارێزه‌ران و یاساناسانی ئێران كرد كه‌ بێنه‌ سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی ناڕازی ئێران بكه‌ن.

یاساناسان له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ڕیانگه‌یاندووه‌ كه‌ چه‌ند ده‌یه‌ پاش نێهزه‌تی مه‌شرووته‌ كه‌ باپیرانمان دژبه‌ دیكتاتۆری وه‌ستانه‌وه‌ و گۆڕانكارییه‌كیان له‌ نیزامی سیاسی و یاسایی ئێران درووست كرد، ئێستا شارۆمه‌ندانی ئێران له‌ به‌رانبه‌ر نیزامێك وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ كه‌ پێی وابوو ده‌توانێت خه‌ڵكی ئێران بكات به‌ ئۆمه‌تی ئیسلامی و مافه‌كانیان پێشێل بكات. به‌وته‌ی یاساناسان، شه‌رعیه‌تی هر یاسا به‌ ڕه‌زامه‌ندی و ئیراده‌ی گشتییه‌ و ئه‌مه‌ مافی سه‌ره‌تایی خه‌ڵكه‌ و هیچ ئیراده‌یه‌كی دیكه‌ ناتوانێت له‌ جێگه‌ی ئه‌وان بڕیار بدات و ئه‌گه‌ر ڕژیمی بیه‌وێت كارێكی وه‌ها بكات، خه‌ڵك مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌وڵه‌ نا مه‌شرووعه‌ی كۆماری ئیسلامی ببنه‌وه‌. كۆماری سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی پێی وایه‌ ده‌توانێت به‌ده‌ستبه‌سه‌ركران، ئه‌شكه‌نجه و زیندان ده‌نگی ئازادیخوازی خه‌ڵك بێده‌نگ بكات به‌ڵام ناتوانێت و كێشه‌ی ئێستای ئێمه‌ نه‌بوونی ئازادی و دادپه‌روه‌ریه‌. سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی ئێران بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و دادپه‌روه‌رییه‌ و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا‌ به‌ یارمه‌تی كۆمه‌ڵگای یاساناسان و پارێزه‌ران ده‌كرێت. به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌یان واژۆ كردووه‌ بریتین له‌: “ئاره‌ش كه‌یخۆسره‌وه‌ی”، “گیتی پوورفازڵ”، “مێهرئه‌نگیز كار”، “عوسمان مۆزه‌یه‌ن”، “محه‌ممه‌د مۆقیمی”،”سه‌عید دێهقان”، “محه‌ممه‌د شه‌ریف زاده‌” و “مووسا به‌رزین”.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ له‌نده‌ن و هێرشی به‌كرێگیراوانی ڕژیم

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌ ئاڵمان

-

پشتڕاستبوونه‌وه‌ی حوكمی زیندانی “كه‌ریم بۆستانچی” چالاكی فه‌رهه‌نگیانی ته‌ورێز

-

ڕه‌دكردنی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ئاروین قه‌هره‌مانی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی پارس پامچاڵ له‌ قه‌زوێن

-

بڵاوكردنی تراكت بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی له‌ تاران

-