ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٤٠ یاساناسی ئێرانی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای جه‌خت كرانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كه خه‌ڵكی ئێران چیتر كۆماری ئیسلامیان ناوێت، داوایان له پارێزه‌ران و یاساناسانی ئێران كرد كه بێنه سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی له خه‌ڵكی ناڕازی ئێران بكه‌ن.
یاساناسان له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ڕیانگه‌یاندووه كه چه‌ند ده‌یه پاش نێهزه‌تی مه‌شرووته كه باپیرانمان دژبه دیكتاتۆری وه‌ستانه‌وه و گۆڕانكارییه‌كیان له نیزامی سیاسی و یاسایی ئێران درووست كرد، ئێستا شارۆمه‌ندانی ئێران له به‌رانبه‌ر نیزامێك وه‌ستاونه‌ته‌وه كه پێی وابوو ده‌توانێت خه‌ڵكی ئێران بكات به ئۆمه‌تی ئیسلامی و مافه‌كانیان پێشێل بكات. به‌وته‌ی یاساناسان، شه‌رعیه‌تی هر یاسا به ڕه‌زامه‌ندی و ئیراده‌ی گشتییه و ئه‌مه مافی سه‌ره‌تایی خه‌ڵكه و هیچ ئیراده‌یه‌كی دیكه ناتوانێت له جێگه‌ی ئه‌وان بڕیار بدات و ئه‌گه‌ر ڕژیمی بیه‌وێت كارێكی وه‌ها بكات، خه‌ڵك مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌وڵه نا مهشرووعهی كۆماری ئیسلامی ببنه‌وه. كۆماری سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی پێی وایه ده‌توانێت بهدهستبهسهركران، ئه‌شكه‌نجه و زیندان ده‌نگی ئازادیخوازی خه‌ڵك بێده‌نگ بكات به‌ڵام ناتوانێت و كێشه‌ی ئێستای ئێمه نه‌بوونی ئازادی و دادپه‌روه‌ریه. سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دادپه‌روه‌رییه و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا به یارمه‌تی كۆمه‌ڵگای یاساناسان و پارێزه‌ران ده‌كرێت. به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌یان واژۆ كردووه بریتین له: “ئاره‌ش كهیخۆسرهوهی”، “گیتی پوورفازڵ”، “مێهرئه‌نگیز كار”، “عوسمان مۆزهیهن”، “محه‌ممه‌د مۆقیمی”،”سه‌عید دێهقان”، “محه‌ممه‌د شه‌ریف زاده” و “مووسا به‌رزین”.