ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان، ١٨ ڕێكخراوه و سازمانی چه‌پ و دیمۆكراتیك له ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌تی ده‌ستدرێژی، سه‌ركوت و ئێعدام و كومهڵكوژكردنی خه‌ڵكی ئێران له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه بیانییهیهكیان بڵاوكرده‌وه و تێیدا پشتیوانی خۆیان له بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیان و به‌ندكراوان ڕایگه‌یاند.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێمه ڕێكخراوه چه‌پ و دیمۆكراتیكه‌كان، ناڕه‌زایه‌تی خۆمان له ئاست ده‌سدرێژی سێكسی و ئێعدام و كوشتاری خه‌ڵكی ئێران له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌رئه‌بڕین و پشتیوانی خۆمان له بنه‌ماڵه‌ی “شلێر ڕه‌سووڵی”، ژنان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی مه‌ریوان، بنه‌ماڵه‌ی ئێعدامكراوان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه وه‌كوو ڕێكخراوه‌ی سه‌ربۆخۆ و دیمۆكراتیك ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” وه‌كوو كرده‌وه‌یه‌كی دڕندانه‌ی ڕژیم ده‌زانین و به توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و پشتیوانی خۆمان له بنه‌ماڵه‌ی مه‌هسا و خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و سنه و هه‌تد….. ڕاده‌گه‌یه‌نین.