ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمیته‌ی شۆرای گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سنه سه‌باره‌ت به بانگه‌وازی به‌شداری له مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی ڕۆژانی ١٤، ١٥ و ١٦ی سه‌رماوه‌ز به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا پشتیوانی خۆی له‌و بانگه‌وازه ڕاگه‌یاند.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، هه‌ر ئه‌و جۆره كه ئاگادارن زیاتر له دوو مانگه ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی درێژه‌ی هه‌یه، لاوان، كرێكاران، خوێندكاران، موعه‌لیمان، بازاڕیان و ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا یه‌كده‌نگ له به‌رامبه‌ر یه‌كێك له دڕنده‌ترین و جه‌نایه‌تكارترین دیكتاتۆره‌كانی جیهان كه هه‌ژاری و نادادپه‌روه‌ری به‌سه‌ریاندا زاڵ كردووه وه‌ستاون و خه‌بات ده‌كه‌ن. بۆ ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیان به‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له كوردستان، به‌لووچستان و ته‌واوی شاره‌كانی ئێران به‌ده‌م ئه‌و بانگه‌وازه‌وه ده‌چین و داوا له ته‌واوی بازاڕیان، كرێكاران، موعه‌لیمان و چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ین په‌یوه‌ست به مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ڕۆژانی ١٤، ١٥ و ١٦ی سه‌رماوه‌ز بن.