ڕۆژی هه‌ینی كۆمه‌ڵێك له لاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌بی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كیان بۆ ڕای گشتی بڵاو كرده‌وه و تێیدا خوازیاری ده‌سه‌ڵاتی شۆرایی بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوو، سڵاو له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه بوێرانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دژبه كۆماری ئیسلامی خه‌بات ده‌كه‌ن، سڵاو له كرێكاران، ژنان، موعه‌لیمان، خوێندكاران و قوتابیانی قاره‌مان. ئێمه خوازیاری ده‌سه‌ڵاتی شۆرایین و پشتیوانی خۆمان له خواستی كرێكارانی زه‌حمه‌تكێش بۆ دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ ڕاده‌گه‌ینین. هه‌روه‌ها سڵاو ده‌كه‌ین له كامیۆندارانی شاره جیاجیاكانی ئێران كه وێڕای دووری له بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ دابین كردنی ساعه‌ت كاری دادپه‌روه‌رانه تێ ده‌كۆشن، داوایان لێ ده‌كه‌ین كه په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی ببن و یارمه‌تی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچینه نێو دۆخی شۆڕشگێڕانه و سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكه‌ن. له‌گه‌ڵ یه‌ك هاوار ده‌كه‌ین “ژن، ژیان، ئازادی”، ئێمه باش ده‌زانین كه به‌پێی زانیارییه مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆرترین سته‌م له ژنان كراوه و ڕزگاری كۆمه‌ڵگا به‌بێ ڕزگاری ژنان مسۆگه‌ر نابێت، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه پێكه‌وه هاوار ده‌كه‌ین: “ژن، ژیان، ئازادی”، “كرێكار، ژیان، ئازادی” و “ئازادی، به‌رابه‌ری، ئیداره‌ی شۆرایی”.