ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی مه‌ریوان به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری بڵاو كرده‌وه و تێیدا هوشداری دایه ده‌وڵه‌ت كه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕابگرێت.
له‌و به‌یاننامه‌یه د‌ا وێڕای ئاماژه‌كرن به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاد و ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تیییه‌كان له گۆشه و كه‌ناری ئێران، سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ژنان و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به تایبه‌ت خۆپێشانده‌ران به توندی مه‌حكووم كراوه. كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی مه‌ریوان، ٤٤ ساڵ پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و سه‌پاندنی هه‌ژاری به سه‌ر خه‌ڵكدا به هۆكاری سه‌ره‌كی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌زانێت و یه‌كگرتوویی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران له ده‌ور دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” به ڕه‌مزێك بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌زانێت كه ته‌واوی پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامی پووچه‌ڵ كردۆته‌وه. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داوا له‌ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران كراوه به یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی زۆرتره‌وه په‌یوه‌ستی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن داهاتوویه‌كی ئازاد و ئاوه‌دان بۆ ڕۆڵه‌كانیان دابین بكه‌ن. داخرانی ئینتێرنێت، كوشتن و برینداربوونی سه‌دان كه‌س و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هه‌زاران كه‌س نه‌یتوانیوه خه‌ڵك له داخوازییه‌كانیان پاشگه‌ز بكاته‌وه. كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی مه‌ریوان وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ته‌واوی قۆرابانیان ڕاده‌گه‌ینێت و خوازیاری ئازادی ته‌واوی زیندانیانی سیاسیه.