ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی سه‌نعه‌تی ئالۆمینیۆمی لامه‌رد له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداریان داوه‌ته ده‌وڵه‌ت كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری ئه‌بن.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوو، ئێمه زیاتر له ٢ هه‌زار كرێكاری سه‌نعه‌تی ئالۆمینیۆمی جنووب، هۆشداری ده‌ده‌ینه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رۆكی گه‌نده‌ڵی شیركه‌ت كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كات له ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ كرێكارانی شه‌ریفی ئێران په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری ئه‌بین. كۆی گشتی داخوازییه‌كانمان بریتین له:
1- به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و چارتی سه‌نعه‌تی شیركه‌ت. 2- به‌ڕێوه‌بردنی سیكلی كاری شه‌ش ڕۆژكار و چوار ڕۆژ پشوودان به‌پێی ستاندارده جیهانییه‌كان. 3- پێكهێنانی شۆرای سه‌ربه‌خۆی كرێكاری . جێگای ئاماژه‌یه كه له سه‌رده‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێشووی ئه‌و شیركه‌ت دوو كه‌س به‌ناوه‌كانی “عابدی” و “ماندگاری” به نوێنه‌رایه‌تی كرێكاران له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه‌وه هه‌ڵبژێردران له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه ئه‌و دوو كه‌سه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی كرێكارانی زه‌حمه‌تكێشی ئه‌و شیركه‌ت نین به‌ڵكوو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌پارێزن.