كۆمه‌ڵێك له قوتابیان و خوێندكارانی سه‌رانسه‌ری ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕۆ به موعه‌لیمان، خانه‌نشینكراوان، په‌ره‌ستاران، كه‌شاوه‌رزان و پزیشكان ڕایانگه‌یاند: كاتی یه‌كریزیه و هه‌موومان پێكه‌وه دوتوانین له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی به‌ره‌وڕوو ببینه‌وه تكاتان لێده‌كه‌ین په‌یوه‌ست به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان بن.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێمه خوێندكاران هه‌موو كات هاوارمان ده‌كرد “ئێمه ڕۆڵه‌ی كرێكارانین و له‌گه‌ڵیانین” و كاتێك هه‌واڵی مانگرتنی كرێكارانمان بیست وره‌یه‌كی دیكه‌مان گرت، كاتێك سناریۆسازیان بۆ موعه‌لیمان كرد ئێمه‌ش پشتیوانیمان لێیان كرد، كاتێك كه‌شاوه‌رزان داوای حهقاوهیان ده‌كرد ئێمه‌ش فیشه‌كی ساچمهییمان به‌ركه‌وت، له‌كاتی كۆڕۆنا ئێمه‌ش وه‌كوو پزیشكان و په‌ره‌ستاران قوربانیمان دا و كاتێك گه‌شتی ئێرشادیان زاڵ كرد به‌سه‌ر ژناندا، ئێمه‌ش لهچكمان له‌سه‌ر لادا و هاوارمان كرد، “جیاوازی و زۆڵم و زۆرمان ناوێت”. ئێستا بۆ گه‌یشتن به ئازادی هه‌موومان پێكه‌وه به‌ستراوین و ئه‌بێ یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو بین. له كاتی خۆپێشاندانه‌كاندا پشتیوانی كرێكاران، پزیشكان و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگامان بینی و داواتان لێده‌كه‌ین به‌مانگرتن و په‌یوه‌ست بوون به ناڕه‌زایه‌تییه‌كان یارمه‌تیمان بده‌ن تاكوو ئه‌و شۆڕشه به سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نین.