شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران به مه‌به‌ستی پشتیوانی له “شه‌عبان محه‌ممه‌دی”، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” و “مه‌سعوود نیكخواه” به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوو، له سناریۆسازییه‌كی نوێ دا وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم “شه‌عبان محه‌ممه‌دی” ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان- مه‌ریوانی به جه‌ریاناتێك په‌یوه‌ند داوه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به كار و چالاكییه سنفییه‌كانی ئه‌و موعه‌لیمه دڵسۆزه‌وه نییه. ناوبراو پێنج مانگ له گرتووخانه‌كانی مه‌ریوان، سنه و تاران له ژێر گوشار و لێپرسینه‌وه دا بوو و له‌و كاته‌وه كه به دانانی بارمته ئازاد كراوه هیچ حوكمێكی سه‌باره‌ت به بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركران وه‌ر نه‌گرتووه. هه‌روه‌ها “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” وته‌بێژی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران و “مه‌سعوود نیكخواه” ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان- مه‌ریوان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیاندا ڕیانگه‌یاندووه كه باروودۆخی گرتووخانه‌كان زۆر خراپ و قه‌ره‌باڵغن و له ئیمكاناتی ڕیفاهی بێبه‌ش كراون. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵ ئه‌و سێ چالاكه سنفیه به بێ بنه‌ما له قه‌ڵه‌م ده‌دات و سناریۆسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به كارێكی قێزه‌ون و نایاسایی ده‌زانێت و داوای ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان ده‌كات.