ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شۆرای سنفی خوێندكارانی زانكۆی ئێران دژبه هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایانگه‌یاند: له داهاتوویه‌كی نزیك دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانكۆكانتان لێ وه‌رده‌گرینه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی ١٣ زانكۆ و كولێجی هو‌نه‌ر له سه‌رانسه‌ری ئێران ئه‌و به‌یاننامه‌یان نووسیوه و بڵاویان كردووه‌ته‌وه و له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: ئێوه زانكۆكانتان وێران كرد. ئێوه كه هیچ نه‌خشێكتان له درووست كردنی زانكۆدا نه‌بووه، وتوووێژ له‌گه‌ڵتان بێ فایده‌یه. كه‌سانێك كه هه‌ر ڕۆژ گیان له‌ده‌ستدانی لاوان ده‌بینن و بێده‌نگی ڕاده‌گرن، به هیچ شێوه‌یه‌ك له خه‌و هه‌ڵناستن، ئێستا ته‌نیا ته‌رمێك له زانكۆكان ماوه‌ته‌وه و ئه‌تانه‌وێت دوایین هه‌نگاوه‌كانتان بۆ ڕووخانی عیلم و زانیاری هه‌ڵبگرن به‌ڵام ئه‌م جاره ئێمه ڕێگه ناده‌ین و بڕیاره‌كانتان هیچ بایه‌خێكی به‌لامانه‌وه نییه و به زوویی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانكۆكانتان لێ وه‌رده‌گرینه‌وه.