کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

به‌یانییه‌ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی سه‌قز به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی ئێران

به‌یانییه‌ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی سه‌قز به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی سه‌قز له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی.

كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ندازیارانی سه‌قز له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌سیان به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم به‌ توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوون.