کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

به‌یانییه‌ی ئه‌نجۆمه‌نه‌كانی سینفی مۆعه‌لیمانی “سنه‌ و كڵاته‌رزان” و “سه‌قز و زیویه‌”

ئه‌نجۆمه‌نه‌كانی سینفی مۆعه‌لیمانیسنه‌ و كه‌ڵاته‌رزانوسه‌قز و زیویه‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌ به‌یاننامه‌یه‌كه‌یان بۆ پشتیوانی له‌ڕه‌سووڵ بۆداغیسه‌رۆكی شۆرای هاوئاهه‌نگی ئه‌نجۆمه‌نه‌كانی سینفی مۆعه‌لیمانی ئێران ده‌ربڕی و سه‌پاندنی حۆكمی پێنج ساڵ زیندان و ٢ ساڵ بێبه‌شی له‌ چالاكییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان به‌ سه‌ر ئه‌و چالاكه‌ سینفیه‌ به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ هاتووه‌، سه‌پاندنی حۆكمی زاڵمانه‌ی پێنج ساڵ زیندان و ٢ ساڵ بێبه‌شكران له‌ چالاكییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌سه‌رڕه‌سووڵ بۆداغیمۆعه‌لیمی ئازاده‌ و ده‌ركراو له‌ ئامووزش و په‌روه‌رش، نیشانه‌ی بێڕه‌حمی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌. سه‌پاندنی به‌رده‌وامی ئه‌حكامی ناڕه‌وا و نایاسایی به‌سه‌ر چالاكانی سینفی مۆعه‌لیمان كه‌ ته‌نیا نیگه‌رانیان سه‌لامه‌تی سیسته‌می ئامووزش و په‌روه‌رش و دابین كردنی داهاتوویه‌كی گه‌شه‌ بۆ خۆێندكاران، ده‌رخه‌ری پانتایی زۆڵم و زۆر و بێكه‌فایه‌تی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌. ئێمه‌ ئه‌نجۆمه‌نه‌كانی سینفی مۆعه‌لیمانیسنه‌ و كه‌ڵاته‌رزانوسه‌قز و زیویه‌به‌ توندترین شێوه‌ ئه‌و هه‌لسووكه‌وتانه‌ مه‌حكووم ده‌كه‌ین و خوازیاری ڕاگرتنی ئه‌و هه‌وڵه‌ نامروڤانه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای مۆعه‌لیمانی ئێرانین.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ئاست گرانی ده‌رمان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی میاندووئاو و مهاباد

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌شاری ورمێ

komalah

ڕووخانی ماڵی هاووڵاتیانی بۆکانی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە

komalah

ئه‌شكنجه و ئازاری “خه‌یجه میهدی پوور” له‌ زیندانی ئیلام

komalah

باروودۆخی خراپی په‌نابه‌رانی كورد له‌ وڵاتی له‌هستان

komalah