نوێنه‌رانی حه‌وت وڵاتی سه‌نعه‌تی جیهان ناسراو به “جی ٧” ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا نێگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به هه‌ر چه‌شنه مامه‌ڵه‌یه‌كی تیجاری له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانووستانه‌كانی گرووپی “جی ٧” كه ماوه‌ی سێ ڕۆژه له شاری “نیگاتا”ی ژاپۆن ده‌ستی پێكردووه. نوێنه‌رانی حه‌وت وڵاتی سه‌نعه‌تی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی “پوڵشوویی”، “مه‌ترسی تیرۆریسم” و “تاقیكردنی بۆمبی ئه‌تۆم له‌لایه‌ن كوره‌ی شومالی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی به‌پێت كرنی ئۆران‌یۆم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه قسه و باسیان كرد و سه‌باره‌ت به هه‌ر چه‌شنه مامه‌ڵه‌یه‌كی تیجاری له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی هۆشداریان دا.