ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه، پشتیوانی خۆی له مانگرتنی سه‌رانسه‌ری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ربڕی.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، هه‌ر ئه‌و جۆره كه ئاگادارن پاش ناشتنی ته‌رمی “مه‌هسا ئه‌مینی” خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و سه‌قز به‌مه‌به‌ستی مه‌حكووم كردنی ئه‌و ڕووداوه، ڕژانه سه‌ر شه‌قام، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی هێرشی دڕندانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه و چه‌ندین كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌كراون كه چاره‌نووسیان نادیاره. ده‌بیرخانه‌ی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “مه‌هسا” و برینداران و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شاره‌كانی سنه و سه‌قز ده‌رئه‌بڕی و خوازیاری كوتایی هێنان به چه‌رخه‌ی توندووتیژی هێزه‌كانی ڕژیم و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه. له‌كۆتاییدا ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ كوتایی هێنان به هه‌ر چه‌شنه توندووتیژییه‌ك دژبه ژنان و كۆڵبه‌ران و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، پشتیوانی خۆی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كورڕستان ڕاده‌گه‌ینێت.