شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی به‌فرانبار، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك دژایه‌تی خۆیان له ئاست سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر لاوانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو دا ڕاگه‌یاند و خوازیاری ڕاگرتنی ئێعدام و پێداچوونه‌وه به حوكمه‌كان بوون.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، بێ شهك ئه‌م ڕه‌ونده ئه‌گه‌ر به‌پێی یاسا ئه‌نجام بدرێت، ڕوون ده‌بێته‌وه كه چ بێ به‌زه‌یانه له‌گه‌ڵ چینی هه‌ژار و دادخواز دا هه‌ڵسووكه‌وت كراوه و تا چ ڕاده‌یه‌ك ویستوویانه كه‌ش و هه‌وای ترس و وه‌حشه‌ت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنن تا ده‌نگی ئازادی و یه‌كسانیخوازی كپ بكه‌ن، به‌ڵام بێخهبهرن له‌وه‌یكه تا ئه‌و كاته‌ی چه‌رخی زۆڵم و هه‌ڵاواردن و نادادپه‌روه‌ری ده‌سووڕێت ده‌نگی ئازادیخوازی و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی خامووش نابێت و له‌كۆتاییدا بناغه‌كانی سیته‌م و زۆره كه ده‌ڕووخێت.