چوار ڕێكخراوه‌ی كرێكاری ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕێبه‌ندان له به‌یاننامه‌یێكدا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر لانیكه‌می حه‌قده‌ستی ٤٥ ملیۆن تمه‌نی مانگانه له ساڵی ١٤٠٣ و داوایان له ته‌واوی كرێكارانی به‌شه‌كانی سه‌نعه‌ت، كه‌شاوه‌رزی، خزمه‌تگوزاری، ساختمانی و مه‌عده‌نی كرد له شوێنی كاره‌كانیان بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه خه‌بات بكه‌ن.
سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، گرووپی یه‌كگرتووی خانه‌نشینكراوان، كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ی كرێكاری و كرێكارانی خانه‌نشینكراوی خووزستان له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاند: به سه‌ره‌نج دان به گرانی هه‌زینه‌كانی ژیان و پێشبینی ته‌وه‌ڕۆمی كۆنتڕۆڵ نه‌كراوی ساڵی ١٤٠٣، حه‌قده‌سته‌كانی ئێستا وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی كرێكاران نییه و ته‌نیا ڕێگه‌چاره بۆ چاكسازی له‌و باروودۆخه، خه‌بات و یه‌كڕیزی كرێكارانه.