کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌یانیه‌ی چالاكانی بواری ژنان بۆ پشتیوانی له‌ “سوعدا خه‌دیرزاده‌”

ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی بواری ژنان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له‌ “سوعدا خه‌دیرزاده‌” ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ بوون.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا‌ هاتووه‌، هه‌واڵی هه‌وڵی خۆكوژی “سوعدا خه‌دیرزاده‌” به‌ندكراوی سیاسی كورد له‌ ڕێكه‌وتی ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ له‌به‌ندی ژنانی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ و بڵاوكردنه‌وی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ له‌ به‌رواری ١ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا، به‌ توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و ڕایده‌گه‌ینین كه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ی ڕژیم بۆ جارێكی دیكه‌ سه‌لماندی كه‌ هیچ بایه‌خێك به‌ ژیان و كه‌رامه‌تی به‌ندكراوانی سیاسی نادات و باردوودۆخی به‌ندی ژنانی ورمێ له‌ ئاستێكی مه‌ترسیداردایه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژیش ١٦ چالاكی بواری مافی ژنان له‌ زیندانی ئێڤین هۆشدارییان  له‌سه‌ر باروودۆخی خراپی به‌ندكراوانی ژن له‌ زیندانه‌كانی ئێران دابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاگاداركردنه‌ویه‌ك له‌ نێوخۆی وڵات بۆ لاوانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 13 كه‌س له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

پشتیوانی ژنانی باكووری كوردستان له‌ خۆپێشاندانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

komalah