کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌یانیه‌ی په‌خشان عه‌زیزی به‌ بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا

به‌یانیه‌ی په‌خشان عه‌زیزی به‌ بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا

په‌خشان عه‌زیزی به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به‌ ئێعدام، له‌ دووهه‌مین ساڵڕۆژی ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، له‌ زیندانی ئێڤینه‌وه‌ به‌یاننامه‌یێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێدا جه‌ختی له‌سه‌ر زیندووبوونی ئه‌و بزووتنه‌وه‌ و ناوه‌ڕۆكی ڕاسته‌قینه‌ی دروشمی ژن،ژیان،ئازادی كرده‌وه‌.

ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ له‌ نامه‌كه‌یدا ئایدۆلۆژییه‌ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ست و نه‌ته‌وه‌گه‌را و مه‌زهه‌بییه‌كان وه‌كوو ئامرازی درێژه‌دان به‌ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆره‌كان ناو ده‌بات. به‌ باوه‌ڕی ئه‌و چالاكه‌ سیاسییه‌، نه‌دیتنی ژن، شێوه‌كاری هه‌میشه‌یی ئایدۆلۆژییه‌كانه‌ و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵی دا ئه‌بێ ئایدۆلۆژییه‌كی به‌هێزتر به‌كار بێنی. به‌ چاوخشانێك به‌سه‌ر ڕه‌وه‌ندی پێكهاتنی ژن ده‌بینین كه‌ له‌ نێوان نیزامی چینایه‌تی، هێز، ده‌وڵه‌ت و كۆیله‌كردنی ژن، پێوه‌ندییه‌كی ئه‌ستوور هه‌یه‌ و جیاوازی ڕه‌گه‌زی كه‌ ژنان وه‌كوو جینسی دووهه‌م و پیاوان سه‌رتر له‌ ژنان ده‌بێنێت، یه‌كه‌مین ئایدۆلۆژیای ده‌سه‌ڵاته‌.