ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژنانی كرێكاری شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بێزاری و نه‌فره‌تی خۆیان له یاساكانی دژه ژن و پڕ له‌جیاوازی كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند كه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران و خه‌بات دژبه سیسته‌می نابه‌ر‌ابه‌ر و ڕزگاری له هه‌ڵاواردن و كێشه مه‌عیشه‌تییه‌كان، په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری ده‌بن.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه ته‌واوی مافه پێشێلكراوه‌كانی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه. له منداڵیه‌وه له ئێران جیاوازی جینسیان به‌سه‌رماندا زاڵ كرد، مه‌دره‌سه‌كانیان جیاكرده‌وه وڕێگه‌یان نه‌دا وه‌كوو مرۆڤ سه‌یری ئینسانه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا بكه‌ین، له ته‌مه‌نی ٩ ساڵیه‌وه حیجابی زۆره‌ملێیان به‌سه‌رماندا سه‌پاند و وه‌كوو ڕۆباتێك كاریان لێمان ده‌كێشاوه، ئازادیان له كچان و ژنانی ئێرانی ستاند و له كۆبوونه‌وه و هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوكاره پیاوه‌كانمان مه‌نع كراین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بێگانه بین. ئێمه وه‌كوو ژن ڕۆژ له دوای ڕۆژ باشتر ده‌زانین كه چ زۆڵمێكیان لێ چووه هه‌ر به‌و هۆیه‌وه داوا له ته‌واوی پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب ده‌كه‌ین به مه‌به‌ستی داكۆكی كردن له ته‌واوی مافه پێشێلكراوه‌كانمان و بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به هه‌ڵاواردن و سته‌م بێنین بێده‌نگ دا نه‌نیشین و په‌یوه‌ستی مانگرتن و ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری گه‌لانی ئێران بین.