ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆڵمه‌ڵێك له مامۆستایانی زانكۆ له‌وڵاتانی جیهان له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له خه‌باتی ژنان و لاوانی ئێرانی بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دادپه‌روه‌ری ڕاگه‌یاند.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێمه واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و خۆپێشانده‌رانی ئێرانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و به‌و شێوه‌یه ناڕه‌زایه‌تی توندی خۆمان له‌ئاست سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خوێندكارانی زانكۆی سه‌نعه‌تی شه‌ریف به گوێی ته‌واوی جیهان ده‌گه‌یه‌نین. هاوشێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وت له زانكۆكانی دیكه‌ی ئێرانیش ڕوویداوه و ئێمه نووسه‌رانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه پشتیوانی خۆمان له خه‌باتی مێژوویی ژنان و لاوانی ئێرانی بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دادپه‌روه‌ری و حكوومه‌تێكی دیمۆكراتیك ڕاده‌گه‌یه‌نین.