ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، ١٠٠ چالاكی سیاسی، مه‌ده‌نی و چالاكی مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌ك دا وێڕای مه‌حكووم كردنی شه‌پۆلی به‌ندكردنی هاووڵاتیان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خوازیای ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: “چ كه‌سێك وڵامده‌ره‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیان و مردنیان له ژێر ئه‌شبكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه؟ له ڕۆژانی ڕابردوودا، بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی به‌ندكراوانی كورد له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان، نیگه‌رانی جیددی و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی كوردستانی لێكه‌وتۆته‌وه. ئه‌وه له حاڵێك دایه كه به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات، پاراستنی گیانی زیندانیان له ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیمه، له ڕووه‌وه هه‌ر چه‌شنه كه‌م كارییه‌ك كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی به‌ندكراوان ساز بكات ئه‌بێ ڕووبه‌ڕووی سزای قه‌زایی بێته‌وه. ئێمه چالاكانی سیاسی، مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌ك له چالاكانی مافی مرۆڤ وێڕای هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان، خوازیاری ڕوونكردنه‌وه و وڵامدانه‌وه‌ی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان سه‌باره‌ت به گیان له ده‌ستدانی زیندانیانین.