ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێمه واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و نیگه‌رانی خۆمان له ئاست دۆخی ناله‌باری هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام، له‌گه‌ڵ سزای نائینسانی سێداره دژایه‌تی ده‌كه‌ین. سه‌پاندنی سزای ئێعدام به سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی، پێشێلكردنی ئاشكرای هه‌موو بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ، كۆنوانسیۆن و په‌یماننامه‌كان و سه‌ركوتی ئازادی ڕاده‌ربڕین و مافی ژیان له كۆماری ئیسلامییه.