ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی به‌فرانبار، ٤٣ نوێنه‌ری پاڕله‌مانی ئاڵمان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا پێشنیارێكیان به ده‌وڵت پێشكه‌ش كردووه كه تێیدا خوازیاری ئیزافه‌كردنی كولیه‌تی سپای پاسداران به لیستی تیرۆریسم بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی ئاڵمان له‌و به‌یاننامه هاوبه‌شه‌دا وێڕای پێشنیاركردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك بۆ ئیزافه‌كردنی سپای پاسداران به لیستی تیرۆریسمی ئاڵمان، خوازیاری پاراستنی گیانی ئه‌ندامانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران له‌و وڵاته بوون. له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ڕژیمێك كه ته‌نیا به تیرۆری خه‌ڵكی خۆی درێژه به ده‌سه‌ڵات ئه‌دات، شه‌رعیه‌تی له‌ده‌ستداوه و ئێمه خوازاری لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد سه‌باره‌ت به ٢٤ گومانلێكراوی سیخۆڕی بۆ كۆماری ئیسلامی، چین و ڕووسیهین كه ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه كه پێشنیارێكی هاوشێوه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی پاڕله‌مانی به‌ریتانیاشه‌وه ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته كراوه بۆ ئه‌وی سپای پاسداران وه‌كوو گرووپێكی تیرۆریستی مامه‌ڵه‌ی ته‌كا بكرێت.