وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئۆستڕاڵیا، كانادا و نیووزله‌ند ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له به‌یانیه‌یه‌كی هاوبه‌شدا نه‌فره‌تی خۆیان له ئێعدامی ناڕازیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه دره‌بڕی و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و سزا نامرۆڤانه‌یه بوون.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، “كوشتنی شارۆمه‌ندانی ئێران له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و له‌ژێر ناوی ڕه‌ویه‌ی یاسایی ناڕوون ئه‌نجام ده‌درێت به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ مێشكی هیچ مرۆڤێك ناگونجێت”. وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سێ وڵاته له به‌یاننامه‌كه‌یاندا داوایان له ڕژیمی ئیسلامی كردووه كۆتایی بێنێت به پێشێلكردنی به‌رده‌وامی مافی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌به‌رچاو بگرێت. ڕژیمی ئێران ئه‌بێت گوێ به داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بگرێت و ڕێز بنێت له مافه سه‌ره‌تایی و ئازادیه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان.