له درێژه‌ی كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، سێ هه‌زار و ٤٠٠ چالاكی هونه‌ری، مه‌ده‌نی، ڕۆژنامه‌وان، سیاسی، ئایینی، خوێندكاری و پارێزه‌ر له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوشانه‌وی سزای سێداره بوون.
واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌دا به ئاماژه‌دان به چالاكییه‌كانی په‌خشان له ڕۆژئاوای كوردستان ڕایانگه‌یاند: كه‌سێك كه خزمه‌تی به مرۆڤایه‌تی كردووه شایانی ده‌سخۆشییه نه‌ك سزا دان. هیچ كات به كۆشتنی ئینسانه‌كان دادپه‌روه‌ری له كۆمه‌ڵگا دابین نه‌كراوه، له ڕێگای گه‌یشتن به دادپه‌روه‌ری دا هیچ جێگایه‌ك بۆ وشه‌ی ئێعدام نییه. له كۆتاییش دا واژۆكارانی به‌یاننامه خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره به گشتی و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.