کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌یانیه‌ی كۆمیته‌ی ژنانی كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ی تیرۆری دوو ڕۆژنامه‌وانی ژن له‌ سلێمانی

به‌یانیه‌ی كۆمیته‌ی ژنانی كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ی تیرۆری دوو ڕۆژنامه‌وانی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، كۆمیته‌ی ژنانی كۆمه‌ڵه‌، ڕیكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به‌ بۆنه‌ی تیرۆركردنی دوو ڕۆژنامه‌وانی ژن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه‌ له‌ شاری سه‌یدسادقی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی، به‌یانیه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌.

له‌و به‌یاننامه‌دا وێڕای ئاماژه‌پێدان به‌ چۆنیه‌تی تیرۆركردنی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه ڕاگه‌یێندراوه‌: ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ كه‌ په‌هباده‌كانی توركیا خه‌ڵكی سێڤیل و چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌ ئامانج. ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا به‌ وه‌حشیانه‌ترین شێوه‌ مافه‌ ئینسانیه‌كانی گه‌لی كورد پشێل ده‌كات، شاره‌داره‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان و نوێنه‌رانی پاڕلمانی باكووری كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی ده‌كات، له‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیاش به‌ هه‌موو شێوه‌یێك تاوان له‌ دژی گه‌لی كورد ئه‌نجام ده‌دات. ته‌نیا ڕێگه‌ی كۆتایی هێنان به‌و جه‌نایه‌ته‌، جووڵانه‌وه‌ی به‌هێزی گه‌لێكی سیته‌م لێكراوه‌ تاكوو بتوانێت له‌ دوای سه‌ركه‌وتن تاوانباران دادگایی و سزایان بدات. كۆمیته‌ی ژنانی كۆمه‌ڵه‌، ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرشه‌، سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و كه‌س و كاری هاوڕێیان گوڵستان تارا و هێرۆ به‌هائه‌دین ده‌كات و خۆی به‌ شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانێت.