كۆمیته‌ی سه‌رانسه‌ری خوێندكارانی كوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی خه‌رمانان ، له به‌یاننامه‌یه‌ك دا پشتیوانی خۆی له بانگه‌وازی شه‌ش حیزبی كوردستانی بۆ مانگرتنی گشتی له ٢٥ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” ده‌ربڕی.
كۆمیته‌ی سه‌رانسه‌ری خوێندكارانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران كرد كه وه‌كوو چوار ده‌یه‌ی ڕابردوو له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته گڵاوه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌رخۆدان بكه‌ن، ئێستاش كه ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینی”یه، بۆ جارێكی دیكه دژایه‌تی خۆتان له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی دڕندانه‌ی حكوومه‌تی منداڵ كوژی ئیسلامی نیشان بده‌ن و هاوده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست له‌گه‌ڵ حیزبه كوردستانیه‌كان، به‌شداری مانگرتنی گشتی و كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان بن. هه‌روه‌ها داوا له ته‌واوی مامۆستایانی زانكۆ، خوێندكاران و قوتابیان كراوه تاكوو له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری دا جێ بگرن و هه‌نگاوێكی به‌هێز بۆ ڕووخاندنی دیكتاتۆر هه‌ڵبگرن.ان.