کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌یانیه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی بۆ مانگرتنی گشتی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان كرد هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه‌ ده‌ست بده‌نه‌ مانگرتن و په‌یوه‌ستی ناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان ببن.

چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ به‌یاننامه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاند،ئه‌بێ له‌گه‌ڵ خه‌باتدا ژێان بكه‌ی، ده‌ست له‌كار ده‌كێشینه‌وه‌ و تا سه‌ركه‌وتن له‌ شه‌قامه‌كان ده‌مێنینه‌وه‌“. خه‌ڵكی ئازا و دلێری ئێران، وه‌رن با هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازادیخوازانه‌ كه‌ سینه‌یان كردووه‌ته‌ قه‌ڵغان،‌ دوایین هه‌نگاوه‌كانمان به‌ره‌وه‌ ئازادری و به‌رابه‌ری هه‌ڵبگرین. له‌ كۆتایی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داوا له‌ كاسبكاران، شیركه‌ته‌كان، مه‌دره‌سه‌كان، زانكۆكان و پیشه‌ ئنته‌رنێتیه‌كان و به‌شی گواستنه‌وه‌ و هاتووچۆ كراوه‌ كه‌ هاوڕێ بن له‌گه‌ڵ ئه‌و مانگرتنه‌ سه‌رانسه‌ریه‌ و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی دووباره‌ سناریۆسازی بكات بۆ ده‌تسبه‌سه‌ركراوان و ئه‌بێ هێز و توتانای جه‌ماوه‌ر به‌ ڕژیم نیشان بده‌ین.

بابەتی پەیوەندیدار

گیان له‌ده‌ستدانی دوو سووخبه‌ری بەلووچ

-

بریندار بوونی ٢ كۆڵبه‌ر له‌ ناوچەی سنووری نه‌وسوود

-

دەستبه‌سه‌رکردنی ١٠ خۆپیشانده‌ر له‌ شاری ئابدانان

-

مانگرتن لە خواردنی “جەعفەر پەناهی” لە زیندان

-

هاوکاری عەرەبستان لەگەڵ عێراق سه‌باره‌ت به‌ کەمبوونەوەی ڕۆڵی ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی “بنیامین ناتانیاهو” له‌گه‌ڵ “ئیمانوێل ماکرۆن”

-