كۆمه‌ڵێك له پارێزه‌رانی سه‌ربه‌خۆ و هونه‌رمه‌ندان له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئاماژه‌كردن به هێرشه شیمیایه‌كانی سه‌ر قوتابخانه‌كانی ئێران، داوایان له ته‌واوی ناوند، ڕێكخراوه و چالاكانی مافی مرۆڤ كرد كه ناڕه‌زایه‌تی توندی خۆیان سه‌باره‌ت به بایه‌خ نه‌دانی كۆماری ئیسلامی به‌و بابه‌ته به ده‌ست ناوه‌نده قه‌زایه‌كانی جیهان بگه‌یه‌نێن.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، هێرشی به ئه‌نقه‌ستی شیمیایی بۆ سه‌ر قوتابیانی كچ كه له سه‌ره‌تای مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ و له شاری قومه‌وه ده‌ستی پێكرد، تا به ئه‌مڕۆ ١٣ هه‌زار كه‌سی ژاراوی كردووه. ئه‌و هێرشانه له حاڵێكدا ڕوو ده‌دات كه هیچ ناڕه‌زایه‌تیه‌كی دژه حكوومه‌ت له چاوی ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم شاراوه نامێنێت به‌ڵام له ئاست ده‌ستبه‌سه‌ركردنی تاوانبارانی ئه‌و جه‌نایه‌ته بێده‌نگن و چاك ده‌زانن ئه‌و فه‌رمانانه له كوێوه ده‌ر ئه‌چێت. به‌و بۆنه‌وه داوا له ته‌واوی چالاكانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین كه به‌پێی جێگه و پێگه‌یه‌ك كه له نێو ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ هه‌یانه كاردانه‌وه‌ی تووندیان به‌رامبه‌ر به جه‌نایه‌تكانی ڕژیم بێت و ڕاپۆرتی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه ڕاده‌ستی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی جیهان بكه‌ن. ته‌نیا به‌رخۆدان و به‌رگری خه‌ڵكی ئازادیخواز و چالاكانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” و هاوكاری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌و جه‌نایه‌تكارانه به سزای تاوانه‌كانیان بگه‌یه‌نێت.