ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی ئێڤین له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئێعدامی “موحسین شكاری”یان به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری ڕاگرتنی چه‌رخه‌ی توندووتیژی له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه بوون.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن لاوان و به تایبه‌ت ژنان و كچانی كۆمه‌ڵگاوه به‌ڕێوه ده‌چێت، درێژه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لانی ئێران له سه‌رده‌می مه‌شرووته‌وه تا به ئه‌مڕۆیه و به‌ڵێنی داهاتوویه‌كی گه‌ش ئه‌دات. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران له ناوه‌ڕۆكی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” تێ ناگه‌ن و ته‌نیا له فكری سه‌ركوت دان. له‌سێداره‌دانی “موحسین شكاری” ئه‌و په‌ڕی نه‌زانی و بێ ته‌دبیریه و ده‌سه‌ڵاتداران نازانن كه به ئێعدامی هه‌ر كه‌سێك كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌كوژن و ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه نه‌ك له‌ناو ناچێت به‌ڵكوو به‌هێزتر و به‌رینتر ده‌بێت و كووره‌ی نه‌فره‌ت و تووڕه‌یی خه‌ڵك زاڵمان ده‌سووتێنێت و هیچ هێزێك ناتوانێت ڕێگه له گه‌یشتنی لاوانی ئازا و بوێری ئێران به ئازادی و به‌رابه‌ری و داهاتوویه‌كی گه‌شدا بگرێت.