کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌یانیه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی ئێڤین بۆ پشتیوانی له‌ ژنانی ئه‌و زیندانه‌

به‌یانیه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی ئێڤین بۆ پشتیوانی له‌ ژنانی

به‌ندكراوانی پیاوی زیندانی ئێڤین، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی گه‌لاوێژ، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی سیاسی ژن، پشتیوانی خۆیان له‌ ژنانی ئازا و بوێڕی ئه‌و زیندانه‌ ده‌ربڕی.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نییه‌ و له‌ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ناتوانێت سه‌ر له‌ نوێ خۆی بونیات بنێته‌وه‌. ئه‌و ڕژیمه‌، ڕژێمێكی ڕزیو و داڕماوه‌ كه‌ له‌ ڕووخان نزیك بووه‌ته‌وه‌، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ تۆڵه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان، چالاكانی كرێكاری، مه‌ده‌نی و مافی ژنان ده‌كاته‌وه‌ و بۆ چاوترسێنكردنی كۆمه‌ڵگا، شه‌پۆل شه‌پۆل گه‌نجی وڵات له‌ سێداره‌ ئه‌دات به‌ڵكوو چه‌ند ساڵی دیكه‌ ته‌مه‌نی پڕ له‌ ناحه‌ز و ئابڕووبه‌ری درێژ بكاته‌وه‌. ئێمه به‌ندكراوانی سیاسی به‌ندی چواری زیندانی ئێڤین به‌ هه‌ر بیرێكی سیاسیه‌وه‌، شان به‌ شانی به‌ندكراوانی سیاسی ژن دژبه‌ كۆماری ئیسلامی خه‌بات ده‌كه‌ین و ژنانێك كه‌ هێمای خۆڕاگری و به‌رخۆدانن به‌ ته‌نیا جێ ناهێڵین.