کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌یانیه‌ی كۆمه‌ڵگای “جانبارازان و ئیسارگه‌ران”ی ئێران بۆبه‌شداری نه‌كردن له‌ هه‌ڵبژارده‌كان

به‌یانیه‌ی كۆمه‌ڵگای جانبارازان و ئیسارگه‌رانی ئێران بۆبه‌شداری

كۆمه‌ڵگای “جانبازان، ئازاده‌گان و ئیسارگه‌ران”ی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی به‌فرانبار له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داویان له‌ خه‌ڵكی ئێران كرد له‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌ حكوومه‌تیه‌كان له‌ ماڵه‌وه‌ بمێننه‌وه‌ و ده‌نگ به‌ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی نه‌ده‌ن.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، له‌ شۆڕشی گه‌لانی ئێران دا به‌شداریمان كرد، بۆ شه‌ڕی ئێران و عێراق ڕۆیشتین، شه‌هیدمان دا، كه‌م ئه‌ندام و شیمیایی كراین، هه‌زاران دیلمان كه‌وتنه‌ ده‌ستی ڕژیمی به‌عس، له‌ هه‌ڵبژارده‌كاندا به‌شداریمان كرد، له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كاندا بووین و گه‌مژه‌یێكی بێ وێنه‌مان كرد، ئه‌گه‌ر بڕیار بوو ئێمه‌ ئێش و ئازار بكێشین و منداڵه‌كانی ئێوه‌ له‌ ئورووپا و ئه‌مریكادا بژین قه‌د نه‌مانده‌كرد. وڵامی داواكاری خه‌ڵكتان به‌ ئێختلاس و گه‌نده‌ڵی، هه‌ژاری و فه‌حشا، درۆ و وێرانكردنی ئێران دایه‌وه‌، چیتر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانتان دا به‌شداری ناكه‌ین و ئێمه‌ش تێكه‌ڵ به‌و چینه‌ ناڕازییه‌ ده‌بین كه‌ به‌لای ئێوه‌وه‌ فیتنه‌گه‌ر و خه‌س و خاشاكن. داوا له‌ ته‌واوی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا له‌ ماڵه‌وه‌ بمێننه‌وه‌ و به‌شداری تێدا نه‌كه‌ن.