کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

به‌یانیه‌ی “كانوونی نووسه‌رانی ئێران” سه‌باره‌ت به‌ كوشتنی “ژینا ئه‌مینی”

ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، “كانوونی نووسه‌رانی ئێران” سه‌باره‌ت به‌ كوشتنی “ژینا ئه‌مینی” به‌یانیه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان و كوشتنی “ژینا ئه‌مینی”یان به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، زه‌نجیره‌ی سه‌ركوتی ژنان له‌ ماوه‌ی ٤٤ ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام بووه‌ و هه‌ر جار به‌ شێویه‌كی نوێ له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ گیان و ژیان و داهاتووی ژنانی ئێرانی له‌ ژێر چه‌رخه‌كانی سه‌ركوتدا ورد كردووه‌. ئێستا ئه‌و سیسته‌مه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌ له‌ پشت ده‌سته‌واژه‌گه‌لێك وه‌كوو “به‌شێوه‌ی كاتی” و “جه‌ڵته‌ی دڵ” ده‌یه‌وێت جه‌نایه‌ته‌كانی بشارێته‌وه‌ به‌ڵام ناتوانێت له‌ هه‌وڵه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بێت. سه‌ركوتی به‌رده‌وام و هه‌ر ڕۆژه‌ی ڕژیم، ئه‌زموونی هه‌ر ڕۆژه‌ی ژنانی ئێرانه و ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ كه‌ مافی پۆشینی جل و به‌رگ وه‌كوو مافێكی سه‌ره‌تایی مرۆڤه‌كان پێشێل ده‌كرێت و به‌بیانووی نه‌بوونی حیجاب ژنێك گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. له‌ كوتایی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، كانوونی نووسه‌رانی ئێران وێڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌، خوازیاری كوتایی هێنان به‌ سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان له‌ ئێران کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی ٨١٩ كه‌س به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌ له‌ خۆی

-

ناڕوونی چاره‌نووسی ٩ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-

هێرشی هه‌وایی بۆ سه‌ر چه‌ند بنكه‌ی نیزامی ئێران

-

كوژران و برینداربوونی ١٢ كرێكاری فه‌سڵی له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ خووزستان

-

كه‌ڵك وه‌رگرتنی شاره‌داری له‌ منداڵانی كار بۆ پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی مه‌ده‌نی شاری تاران

-