کانوونی نووسەرانی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ شەپۆلی نوێی لەسێدارەدانەکان لەلایەن دەزگای سەرکوتی ڕژیمی ئێرانەوە، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لە بەشێكی بەیاننامەی ئەم کانوونەدا هاتووە: “هاوکات لەگەڵ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی خەڵک، سەرکوتی ڕژیم وەها بەکار هێنرا وەک ئەوەی بڕیار نییە ئەوانەی دژایەتییان دەربڕیوە، لە کوشتوبڕی ڕژیم ڕزگاریان بێت. دەسەڵات لە ماوەیەکی کورتدا زۆرێک لە خۆپیشاندەران و چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی دەستبەسەر کرد و لە پشت درگا داخراوەکانەوە، بەبێ ئامادەبوونی پارێزەرانی هەڵبژێردراو، بە تۆمەتی ساخته لە کەمترین ماوەدا دادگاییان کردن و یەک لە دوای یەک سزاکانیان جێبەجێ کردن”. كانوونی نووسهرانی ئێران خوازیاری ههڵوهشاندنهوهی حوكمی ئێعدامه و سهبارهت به چوونهسهرهوهی ڕێژهی لهسێدارهدانی بهندكراوان هۆشدار دهداته ڕژیم.