كانوونی نووسه‌رانی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌یانییه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر ناڕازیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراودا بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوای له ده‌سه‌ڵاتداران كرد ده‌ستبه‌جێ سه‌ركوت و ئێعدامه‌كان ڕابگرن.
له‌به‌شكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، “ئێعدام به‌سه، كوشتن و سه‌ركوت به‌سه”، نزیك به سێ مانگه شۆڕشی گه‌لانی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران درێژه‌ی هه‌یه و له‌و ماوه‌یه‌دا كۆماری ئیسلامی ته‌نیا به كوشتن وڵامی داخوازییه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی داوه‌ته‌وه. خه‌ڵك به‌ده‌ست سه‌ركوت، هه‌ژاری، سانسۆڕ، گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵاواردنه‌وه ناڕازین و داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن به‌ڵام ڕژیمی ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا زاڵ بكات، به زیندان، ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام وڵامی داخوازییه‌كانیان ئه‌داته‌وه، دڵنیابن ئه‌مجاره خه‌ڵك له سه‌ركوت و مردن ناترسێن و هیچیان بۆ له‌ده‌ستدان نییه و درێژه به شۆڕشه‌كه‌یان ئه‌ده‌ن.