شۆڕای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان سه‌باره‌ت به هێرشی شیمیایی بۆ سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی كچانه به‌یانیه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوای له بنه‌ماڵه‌كان كرد كۆمیته‌ی پاراستن پێك بێنن.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه دا هاتووه، كه ماوه‌ی شه‌ش مانگه هێرشی شیمیایی ده‌كرێته سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی كچانه و له‌و ماوه‌یه دا ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر ناته‌وان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نایه‌ت بووه و هه‌ندیك سه‌رچاوه‌ش ده‌ڵێن: ڕژیم خۆی هۆكاری په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌یه. هێزه ئینتزامییه‌كانیش سه‌رقاڵی سه‌پاندنی حیجابی زۆره‌ملێ بوون و كاتیان بۆ چاودێری مه‌دره‌سه‌كان نه‌ماوه. له شه‌ش مانگی ڕابردوودا بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان، ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان، موعه‌لیمان و چالاكانی سیاسی ئه‌و هه‌وڵه تیرۆریستیه‌یان شه‌رمه‌زار كردووه به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری هیچ بایه‌خێكی پێ نه‌داوه. ئێستا داوا له بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كانیان كۆمیته‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بۆ چاودێری و پاراستنی گه‌ڕه‌ك و مه‌دره‌سه‌كان پێك بێنن و بۆ به‌رگری له نه‌وه‌كانی داهاتوو زه‌نجیره‌ی ئینسانی به ده‌وریان دا ساز بكه‌ن.