کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌یانیه‌ی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ زیندانی ئێڤین

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران به‌یانیه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ ئاگرگرتن و ده‌ستڕێژی گولله‌ له‌ زیندانی ئێڤین بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی به‌ندكراوان هوشداری سه‌ختی دایه‌ به‌رپرسانی ڕژیم.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، هاووڵاتییانی ئازیز هه‌ر ئه‌و جۆره‌ كه‌ ئاگادارن شه‌وی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، زیندانی ئێڤین ئاگری تێبه‌ربوو و نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان و هه‌موو خه‌ڵكی ئێرانی دوو هێنده‌ زیاد كرد‌، ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ و ده‌ستڕێژی گولله‌ هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ماڵه‌كردنی ئاگر له‌ نێو زیندان بیستراوه‌. هه‌ر ئێستا هاوڕێیانڕه‌سووڵ بۆداغی،جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی،محه‌ممه‌د حه‌بیبی،ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفیومه‌سعوود نیكخواهله‌و زیندانه‌دا به‌ندكراون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ لاوانی بێ ناونیشانی ناڕازی له‌ خۆپێشاندانه‌كانی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوو له‌و زیندانه‌ ڕاگیراون، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌ئاست چاره‌نووسی زیندانیان، هۆشداری ده‌داته‌ به‌رپرسانی ڕژیم كه‌ به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی، به‌رپرسی سه‌ره‌كی بۆ پاراستنی گیان و ته‌ندرووستی به‌ندكراوان ڕێكخراوه‌ی زیندانه‌كان و ده‌زگای قه‌زاییه‌ و هه‌ر ڕووداوێك كه‌ زیانی گیانی به‌ به‌ندكراوان بگه‌یه‌نێت له‌ ئه‌ستۆی ده‌زگای قه‌زاییه‌ و كاردانه‌وه‌ی توندی ئێمه‌ و هه‌موو گه‌لانی ئێرانی لێ ئه‌بێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٤ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ئەگەری لەسێدارەدانی مەجید ڕەزا ڕەهنەوه‌رد

-

به‌یاننامه‌ی کرێکارانی نیرووگای سیكلی ته‌ركیبی شاری سنە

-

مانگرتنی کرێکارانی جۆشكاری له‌ شاری بافق

-

به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كوشتنی خۆپیشانده‌ران له‌ ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی وڵاتی سوێد

-