کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

به‌یانیه‌ی شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانی سپا بۆ سه‌ر ئیسڕائیل

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی خاكه‌لێوه‌، شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تێدا داوای له‌ خه‌ڵك كرد دژبه‌ هه‌ر چه‌شنه شه‌ڕ و وێرانكارییه‌ك بوه‌ستن.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، “ئه‌و مرۆڤانه‌ی دروشمی ژن،ژیان،ئازادیان به‌رز كرده‌وه‌، دژبه‌ شه‌ڕ و كاولكاریین. كۆماری ئیسلامی به‌ سه‌دان مووشه‌ك و په‌هباد كه‌ به‌ سه‌رمایه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژاری ئێران دابینكراوه‌، هێرشی كرده‌ سه‌ر ئیسڕائیل له‌ حاڵێكدا هیچ قازانجێكی بۆ خه‌ڵك نه‌بوو. زل هێزه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان خه‌ڵكی ئاسایی و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌نه قوربانی، خه‌ڵكانێك كه‌ ڕۆژانه له‌سه‌ر شه‌قام ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، پێشتر داراییه‌كانیان بۆ دابینكردنی مووشه‌ك و په‌هباد ته‌رخان كراوه‌. یه‌كه‌م ده‌سكه‌وتی ئه‌و شه‌ڕه‌، به‌زاندنی سنووری ٧٠ هه‌زارتمه‌نی دۆلار و گرانبوونی هه‌موو پێداویستیه‌كانی ژیان بوو، له‌ به‌رانبه‌ردا كرێكاران، خانه‌نشینكراوان، قوتابیان، خوێندكاران، ژنان، كارمه‌ندان و گوندنشینانی بێ ئاو و خاك به‌ بیانووی شه‌ڕ كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر شه‌پۆلێكی نوێی سه‌ركوت. شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی دیكه‌ و زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا ڕایده‌گه‌ینێت كه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان نییه‌، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ نه‌فره‌ت ده‌كات له‌ شه‌ڕ و شه‌ڕئه‌نگێزان.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-