کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌یانیه‌ی سێ حیزبی پژاك، نه‌زالی خووزستان و گه‌لی به‌لووچستان دژبه‌ ئێعدام

سێ حیزبی پژاك، نه‌زالی خووزستان و گه‌لی به‌لووچستان ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی ڕێبه‌ندان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌سێداره‌دانی ده‌یان به‌ندكراویان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و داویان له‌ خه‌ڵكی ئێران كرد یاریده‌ی دوو هه‌زار به‌ندكراوی دیكه‌ بن كه‌ چاوه‌ڕێی به‌ڕێوه‌چوونی سزای ئێعدامن.

بۆ نه‌ته‌وه‌كانی دانیشتووی وڵاتی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستبه‌كاربوونی ماشێنی ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی: به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕژیمی فاشیستی كۆماری ئیسلامی لیستی دوو هه‌زار به‌ندكراوی بۆ له‌سێداره‌دان ئاماده‌ كردووه‌. له‌ نامه‌ی به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌سار دا هاتووه‌: “ئێمه شایانی ئێعدام نین”، هه‌ر حه‌فته ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ندكراوانی قزلحه‌سار له‌سێداره‌ ئه‌درێن، هه‌ر كات یه‌كێك له‌ به‌ندكراوان ڕاگوێزی به‌ندی تاكه‌كه‌سی ده‌كه‌ن، هه‌موو به‌ندكراوانی دیكه‌ و بنه‌ماڵه‌كانیان هه‌زار جار ئه‌مرن و زیندوو ئه‌بنه‌وه‌. له‌ قزلحه‌سار به‌ندكراوانێکی زۆر به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون و په‌روه‌نده‌ی زۆربه‌یان بۆ جێبه‌جێكردنی سزاكه‌یان ڕه‌وانه‌ی لقی ئیجرای ئه‌حكام كراوه‌. ئێستا به‌ندكراوانی قزلحه‌سار بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخواز ده‌نگیان ببیستن، هه‌ر سێشه‌ممه‌ مان له‌ خواردن ده‌گرن و داوا له‌ خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ن پشتیوانیان بن.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاگردانی پۆسته‌ری نوێنه‌رانی مه‌جلسی ڕژیم له‌ كوردستان و ئێران

-

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “كاوه‌ سه‌ڕاف” كاسبكاری گیانبه‌ختكردووی سه‌رده‌شت

-

بەیاننامەی لاوانی شۆڕشگێڕی جوانڕۆ بۆ بایکۆتی هەڵبژار‏دنی ڕژیم

-

برینداربوونی ١٩ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود

-

بانگهێشتی “سوونیا شه‌ریفی” بۆ دادگای ئاودانان

-

ئاگرگرتنی بازاڕای تاناكۆرای هه‌ولێر و ژاراویبوونی ٢٠ كه‌س

-