ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، زیاتر له ٩٠ چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا پشتیوانی خۆیان له خه‌باتی ژنان دژبه حیجابی زۆره‌ملێ ڕاگه‌یاند.
چالاكانی مه‌ده‌نی ڕایانگه‌یاندووه كه هاوڕێ و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ ژنانی ئێران دژبه جیجابی زۆره‌ملێ خه‌بات ده‌كه‌ن. له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، بۆ به‌رگری و پاراستنی ئازادی له‌به‌ركردنی جل و به‌رگ و شایی گشتی كه به پێشكه‌شكردنی خوێنی ده‌یان لاو و زیندانی به ده‌ست هاتووه و یه‌كه‌مین ده‌ستكه‌وتی به‌نرخی شۆڕشی “ژینا ئه‌مینی”یه، تا گه‌یشتن به ئازادی و دیمۆكراسی به فیداكردنی گیانی خۆمان تێ ده‌كۆشین. هه‌روه‌ها داوا له كۆمه‌ڵگای بیرمه‌ند به حیجابی زۆره‌ملێ كراوه كه ڕیزی خۆیان له سه‌ركوتگه‌ران جیا بكه‌نه‌وه تاكوو شه‌ریكی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم نه‌بن.