کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌یانیه‌ی دایكانی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر گیانبه‌ختكردنی “دالیا ئه‌ندام” له‌ سنه‌

دایكانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی خاكه‌لێوه‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر خۆكوژی سیاسی “دالیا ئه‌ندام” یه‌كێك له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا بڵاو كرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌، “داالیا ئه‌ندام” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ، له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا یه‌كێك له‌ تێكۆشه‌رانی بوێر و ئازای سه‌ر شه‌قام بووه‌ كه‌ له‌ ڕۆژی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له‌ خۆپێشاندانه‌كانی دژبه‌ گیانبه‌ختكردنی چوار گه‌نجی سنه‌ به‌ فیشه‌كی ساچمه‌یی بریندار و ناچار بوو خۆی فڕێ داته‌ نێو ئاوی چۆمی قشڵاقه‌وه‌، له‌ نێو ئه‌و ڕووباره‌دا بۆ جارێكی دیكه‌ فیشه‌كی به‌ركه‌وت به‌ڵام ڕزگاری بوو و چه‌ند جار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا. ئه‌و كچه‌ تێكۆشه‌ره‌ پاش چاك بوونه‌وه‌ دووباره‌ گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر شه‌قام و ئه‌مجاره‌ به‌ زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌ران به‌سه‌ختی بریندار كرا. بنه‌ماڵه‌ی دالیا بۆ ماوه‌یه‌ك ڕێگه‌یان نه‌دا له‌ ماڵ بچێته ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ئه‌و چالاكوانه‌ی تووشی خه‌مۆكی كرد و به‌ داخه‌وه‌ ڕۆژی ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، ده‌ستی دایه‌ خۆكوژی و گیانی به‌خت كرد.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-