ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی خه‌رمانان، دایكانی شۆڕشی “ژینا” له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی كوردستان و ئێران و یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا له ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا” له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان كۆده‌بێنه‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێمه دایكانی شۆڕشی “ژینا” ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان و هاوكات له‌گه‌ڵ گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، به شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتووانه له‌گه‌ڵ دایكانی دادخواز و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان كۆده‌بینه‌وه و په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له خه‌ڵكی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب ئه‌كه‌ین، به‌شداری خۆپێشاندانه‌كان بن و یه‌كڕیز و یه‌كگرتووه بۆ ڕووخانی حكوومه‌تی دیكتاتۆری ئیسلامی هه‌نگاو هه‌ڵبگرن.