له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌نجومه‌نی خوێندكارانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناڕه‌زایه‌تی توندی خۆی له ئاست بێكاركردنی ده‌یان موعه‌لیم و مامۆستای زانكۆ نیشان دا و پشتیوانی خۆی له مامۆستایان و مهعهلمیانی لهسهركاردهركراو ده‌ربڕی.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، ده‌یان موعه‌لیم و مامۆستای دڵسۆز له‌سه‌ركار ده‌ركراون، كه‌سانێك كه بناغه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیان به له‌رزه ده‌رهاورد. ئێمه خوێندكاران ده‌نگی موعه‌لمیانی له‌سه‌ركار ده‌ركراو و زیندانین، كه‌سانێك وه‌كوو: “ڕه‌سووڵ بۆداغی”، “عاتكه ڕه‌جه‌بی”، “مه‌حموود مه‌لاكی”، “سارا سیاهپور”، “جه‌عفه‌ر ئیبراهیمی”، “حه‌سه‌ن نه‌زه‌ریان”، “محه‌ممه‌د حه‌بیبی”، “فه‌ریبا ئه‌نامی”، “محه‌ممه‌د داركش”، “عزیزی قاسم زاده” و “محه‌ممه‌د سه‌عید ئه‌بووئێسحاقی”. به‌ده‌نگێكی بڵێندهوه هاوار ده‌كه‌ین كه ئه‌بێ ته‌واوی موعه‌لیمانی زیندانی ئازاد بكرێن، هه‌موو موعه‌لیمانی بێكاركراو بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان و هه‌ر چه‌شنه گوشار، هه‌ڕه‌شه و په‌روه‌نده‌سازی دژبه موعه‌لیمان كۆتایی پێ بێت.