خوێندكارانی زانكۆی خواجه نه‌سیری تاران، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، له به‌یاننامه‌یه‌ك دا سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر چالاكانی سیاسی‌یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
له به‌یاننامه‌ی خوێندكارانی زانكۆی خواجه نه‌سیردا ئاماژه به سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر وه‌حید به‌نی عامریان و پێنج به‌ندكراوی سیاسی دیكه كراوه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه نامرۆڤانه‌یه بوون. خوێندكاران ڕایانگه‌یاندووه كه ڕه‌وه‌ندی دادڕه‌سی به‌ندكراوانی سیاسی ناڕوون و نادادپه‌روه‌رانه‌یه و ڕژیم ده‌یه‌وێت به له‌سێداره‌دانی چالاكانی سیاسی ڕێگه له ڕووخانی بگرێت. له كۆتاییش دا خوێندكاران پشتیوانی خۆیان له كارزای نا بۆ ئێعدام دووپات كرده‌وه و وتیان: ئێعدام قه‌تڵی حكوومه‌تیه و ئه‌بێ یه‌كگرتووانه له به‌رانبه‌ری دا ڕاوه‌ستین.