ئیتحادییه‌ی هاوئاهه‌نگی خوێندكارانی زانكۆكانی ئوستانی كوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای مهحكوومكردنی سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له كوردستان و ئێران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، مانگرتنی گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و هۆڵه‌كانی خۆێندن داده‌خات.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێمه خۆێندكارانی زانكۆكانی كوردستان وێرای مهحكوومكردنی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خوێندكاران، لاوان و ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه، هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆمان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبهختكردوواندا ده‌رئه‌بڕین و به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین كه دژبه به‌و سهركوته خوێناویه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌واوی خوێندكارانی ئێران هه‌ڵوێست بگرین و په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی خوێندكارانی ئێران بین. داوا له ته‌واوی خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ ده‌كه‌ین په‌یوه‌ستی ئه‌و مانگرتنه بن و هاوشانی چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌شداری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بن. هه‌روه‌ها داوا له ته‌واوی هێزه ئینتزامییه‌كان ده‌كه‌ین چه‌كه‌كانیان دابنێن و ته‌قه له لاوانی خه‌ڵك نه‌كه‌ن.