ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی خوێندكاری له به‌یاننامه‌یه‌ك دا دامه‌زراندنی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له زانكۆی تاران له ژێر ناوی خوێندكاریان به توندی مه‌حكووم كرد.
خوێندكارانی ناڕازی له‌و به‌یاننامه‌یه دا ڕایانگه‌یاند: چی تر بێده‌نگ نابین و ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانانین، هه‌روه‌ها ڕێگه‌تان پێ ناده‌ین سیاسه‌تی وه‌لانان و ئینكاری ئازادیخوازان و به‌رابه‌ری ته‌له‌بان به‌ڕێوه ببه‌ن.