چه‌ندین ڕێكخراوه‌ی خوێندكاری ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانبار له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر به‌ندكراوان ڕایانگه‌یاند: خوێندكارانی ئێران به هێچ شێوه‌یێك له به‌رانبه‌ر ئه‌و قه‌تڵه حكوومه‌تیه بێده‌نگ نابن و حكوومه‌تی ئێعدامی له‌ناو ئه‌به‌ن.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه ڕۆژی پێنجشه‌ممه له ژێر ناوی “ئێعدام ته‌حمول ناكه‌ین” بڵاو كراوه‌ته‌وه و جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر یه‌كڕێزی و پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام. واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه چاره‌سه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ جه‌نایه‌ته‌كانی حكوومه‌ت، ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ده‌زانن و ڕایانگه‌یانه‌دووه كه خوێندكاران بۆ جارێكی دیكه و وه‌كوو هه‌میشه ده‌ڵێن كه بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان به ته‌نیا ناێڵن. شایانی باسه كه خوێندكارانی زانكۆكانی ئیسفه‌هان، كوردستان، ورمێ، تاران و چه‌ند ڕێكخراوه‌ی خوێندكاری دیكه ئه‌و به‌یاننامه‌یان واژۆ كردووه.