بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدامی ١٢ به‌ندكراوی سیاسی و بیرمه‌ند بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ژماره‌یێكی زۆر له لاوانی ئێران مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ره. كۆماری ئیسلامی له دادگایێكی فه‌رمایشی و له ڕێگه‌ی سناریۆسازی به‌بێ هه‌بوونی پارێزه‌ر، بڕیاری له‌سێداره‌دانی “وه‌فا ئازه‌ربار”، “موحسن مه‌زڵووم”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، “پژمان فاتحی”، “ڕه‌زا ڕه‌سایی”، “موجاد كوركور”، “كامران شێخه”، “خۆسره‌و به‌شاره‌ت” و “فه‌رهاد سه‌لیمی” داوه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه له ڕۆژانی ڕابردوودا به مه‌به‌ستی ڕێگری له به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی ئێڵعدامی ڕۆڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م زیندانی ئێڤین دا كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه. ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كات و داوا له ئێرانیانی سه‌رانسه‌ری جیهان ئه‌كات پشتیوانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه بن.