کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌یانیه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركوتی خوێندكاران

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خه‌وێندكارانی زانكۆ و قوتابیانی مه‌دره‌سه‌ به‌یاننیه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هه‌ڵسووكه‌وتی توندووتیژانه‌ی ڕژیمیان له‌گه‌ڵ قوتابیان و خوێندكاران به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌،ژیناخوێندكاری دوێنێ و هێمای ژنی ئه‌مرۆیی و ڕه‌مزی ئازادیخوازی شارومه‌ندانی ئێران به‌ شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ كوژرا به‌ جۆرێك كه‌ ویژدانی مرۆڤایه‌تی له‌ سه‌راسه‌ری جیهان دا جووڵاند. مایه‌ی شه‌رمه‌ كه‌ ده‌زگای قه‌زایی له‌ جێگه‌ی سزادانی تاوانباران پاساویان بۆ دێنێته‌وه‌ و ئه‌م هه‌ڵسووكه‌وته‌ی ده‌زگای قه‌زایی و پۆلیس قوتابیان و خۆێندكارانی توڕه‌ كردووه‌ به‌جۆرێك كه‌ هه‌ست ده‌كه‌ن قوربانی داهاتوو یه‌كێك له‌وانه‌. هۆشدار ده‌ده‌ینه‌ ده‌سه‌ڵات كه‌ ڕێز له‌ قوتابیان و خوێندكارانمان بگرن. ئه‌گه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ستاندنی گیانی قوتابیان و خوێندكارانمان درنگ ناكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گیانی ئه‌وان هه‌موو شتێكه‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ و ئاماده‌یه‌ن گیانمان پێشكه‌شیان بكه‌ین. ئاگادار بن كه‌ ئه‌گه‌ر قوتابی و خۆێندكاران ده‌ستبه‌سه‌ر و ئازار بده‌ن یان ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ئازاد نه‌كه‌ن، ئه‌مجاره‌ له‌گه‌ڵ قوتابیانمانه ده‌ڕژێینه‌ سه‌ر شه‌قام و پێكه‌وه‌ وانه‌ی ئازادیخوازی له‌سه‌ر بنه‌مایژن، ژیان ، ئازادیده‌ڵێینه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر دۆخی كرێكارانی ساختمانی له‌ كرماشان

-

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی بەندکراوێک به‌هۆی مانگرتن له‌ خواردن له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

بێبه‌شكردنی وریشه مورادی له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی له‌ زیندان

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ به‌نده‌ر ئیمام

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پاكبان له‌ شاره‌داری ناوچه‌ی ٤ی زاهیدان

-

بانگهێشتی ٨ چالاكی مه‌ده‌نی بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌هواز

-